بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی و عەلی حوسێن تیشکیان خستەسەر بایەخی میدیا بۆ ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و پەروەردەی نەتەوەیی
بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-ھەڵەبجە-ڕاپەڕینـی کرد
دکتۆر ســـالار عـــوسمان بەیاوەریی ھەڤاڵانی بەش سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-ھەڵەبجە-ڕاپەڕینـی کرد و لەلایەن عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەب و ھەڤاڵانی مەکتەب پێشوازییان لێکرا.
لە سەردانەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی نێوخۆیی ھەرێمی کوردستان کرا و تیشک خرایە سەر بایەخی میدیا بۆ ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و پەروەردەی نەتەوەیی و نیشتمانی.
