نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداریی پرسەی سەرۆکی ئێران دەچێتە تاران
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا دەچێتە تاران و بەشداری پرسەی سەرۆکی ئێران دەکات.
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ چەپکە گوڵێک بۆ پرسەی سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی پەیامێکی هاوخەمیی ناردە کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: “بۆ مەرگی خەمناکی سەرۆک رەئیسی و یاوەرانی، هاوسۆز و هاوخەمی سەرکردایەتی و حکومەت و گەلی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی دۆستم.”