گۆڕانی كەشوهەوا و كاریگەرییەكانی لەسەر كوردستان و عێراق

دۆخی رابردووی عێراق  وایکردووە عێراق زیاتر لە وڵاتانی ناوچەکە پێویستمان بە دانانی پلانی ستراتیژیی هەنووکەیی، کورتخایەن و  درێژخایەن هەبێت بۆ ئەوەی رووبەڕووی مەترسیی گۆڕانی کەشوهەوا ببینەوە.”
بەڵام تائێستا ئەو پرسە نەبووەتە کاری لەپێشینەی و حکومەت و  بودجەی پێویستی بۆ دابین نەكراوە  
 عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كاريگه‌رييه‌كى زۆرى گۆڕانى ئاووهه‌واى له‌سه‌ره‌. به‌پێى نوێترين راپۆرتى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان، له‌سه‌ر ئاستى جيهان له‌ ريزى پێنجه‌مدايه‌.
گۆڕانی كەشوهەوا لێكەوتەی خراپی بۆ سه‌ر ته‌واوى بواره‌كانى ژيان له‌ عێراق به‌ هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه‌ هه‌يه‌.
 چه‌ندين مه‌ترسى دروست كردووه‌ ، وه‌ك به‌بيابانبوونى زياتر و له‌‌نێوچوونى زياترى زه‌ويى كشتوكاڵى. به‌پێى ئاماره‌كان ساڵانه‌ (100) كيلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ زه‌ويى كشتوكاڵى له‌ عێراق ده‌بێته‌‌ وشكايى و بيابان.
كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام و زياترى ئاوى سه‌ر زه‌وى و ژێر زه‌وى، لاوازبوونى ئاسايشى خۆراك، زيادبوونى كۆچ له‌ شوێنه‌ زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
ئامارەكان دەڵێن تا مانگى ده‌ى ساڵى رابردوو، (130) هه‌زار كه‌س له‌ باشوورى عێراق ناچار بوون شوێنى ژيانيان چۆڵ بكه‌ن.
ئه‌مه‌ وێڕاى تێكچوونى ئاسايشى كۆمه‌ڵگه‌يى و زيادبوونى رێژه‌ى بێكارى و هه‌ژارى، زيادبوونى كێشه‌ى ته‌ندروستى و كاره‌ساتى سروشتى و چه‌ندين لێكه‌وته‌ى دیكەی دەبێت.
 عێراق سه‌رچاوه‌ى زۆرترين ئاوى رووباره‌كانى له‌ وڵاتانى دراوسێيه‌،
 عێراق  له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و جيهاندا پێویستی بە هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شمان فراوان هەیە بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين به‌ره‌نگارى مه‌ترسى و گۆڕانى ئاووهه‌وا ببينه‌وه‌،
هەرێمی كوكوردستان یەكێكە لەو شوێنانەی كە بە سه‌رچاوه‌يه‌كى زۆرى سامانى ئاو ده‌وڵه‌مه‌نده.
 هه‌ڵكه‌وتەیی هەرێمی كوردستان يارمه‌تيده‌ره‌ بۆ دروستكردنى چه‌ندين به‌نداو و سه‌دان پۆند كه‌ ده‌كرێ ئاوێكى زۆر گلبده‌نه‌وه‌ و هاوكارێكى باش بن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى گۆڕانى ئاووهه‌وا له‌سه‌ر عێراق
حەوت خاڵی گرنگی هەرێمی كوردستان لە بەرەنگاریی گۆڕانی كەشوهەوادا
 لە بواری كارەبادا بەرهەمهێنانی كارەبامان بە دوو ڕێگەیە، ٨٠%ی ئەو كارەبایەی بەرهەمی دەهێنین بە گازی شلە و وازمان لە نەوتی ڕەش هێناوە، هەروەها كارەبا لە سێ ناوچەی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی غازی شلەوە  بەرهەم دەهێنین. كاتێك نەوت دەردەهێنین، غازێك دەردەچێت و دەسووتێت، لە عێراقدا تا ئێستا بەفیڕۆ دەڕوات، بەڵام لە هەرێمی كوردستان توانیومانە بۆ وزە بیگۆڕین و كارەبای لێ بەرهەم بهێنین

سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان دەڵێت  “لە بواری كارگەی خشتدا، بەرهەمهێنان لە بەكارهێنانی نەوتی ڕەشەوە بۆ غازی شل گۆڕاوە، لە هەمان كاتدا پاشەڕۆ و پاشماوەی فڕێدراو لە هەندێك كارگەی چیمەنتۆ دەسووتێنرێن و وزەی لێ پەیدا دەكرێت لە بری فڕێدانیان
 
لە بواری ڕووبەری سەوزایی، لەو ڕاپۆرتەدا كە پێشكەشی ڕێككەوتننامەی پاریس كراوە، عێراق دانی بەوەدا ناوە، كە هەرێمی كوردستان شتێكی داهێناوە، ئەویش ئەوەیە هەموو پرۆژەیەك دەبێت ٢٥%ی پرۆژەكەی بكاتە سەوزایی،
 خۆ ئەگەر بەر لەو یاسایە پرۆژەكە جێبەجێ كرابێت، دەبێت لە شوێنێكی دیكەی پارێزگاكە سەوزاییەكە بكات (پرۆژەی لەبری سەوز).”

سەرۆکی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، دەڵێت :” ئەو سیتی و شارانەی دروست كراون، هەمووی پێی دەگوترێت «شاری گەشەپێدانی بەردەوام»، ئاوەڕۆكانیان دووبارە چارەسەر دەكەن و كارەباكەیان وزەی سۆلالیی زیاتری تێدا بەكار دێنن.
 هەروەها ئێستا هەموو ئاوەڕۆی هەولێر دووبارە بەكار دەهێنرێتەوە و چاك دەكرێتەوە، دەكرێت بە ئاوێك شیاو بێت بۆ كشتوكاڵ.
كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ژینگەی وەكوو پرسێكی ستراتیجی و گرنگی هەرێمی كوردستان هەژمار كردووە و لەڕووی هۆشیاری و پەروەردەیی و یاسایی، بەردەوام كار بۆ پاراستنی ژینگەی هەرێمی كوردستان و گەشەپێدانی دەكات.
ئەمە جگە لە بەشدارییە نێودەوڵەتییەكانی ئەو بوارە و بەشداریكردن لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوای جیهان وەكوو هەڕەشەیەكی فرەڕەهەند لەسەر وڵاتان.
 https://www.youtube.com/watch?v=5WkK98b4SAQ
 
 
دڵخوازەكانتان