هاتووچۆی سلێمانی هۆشداریی دەداتە شۆفێران
هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەت بە قوڕ یان دەستکاری ژمارەکان تاوانە و لە سەرپێچی ناتپارێزێ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ی4ی2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، هەر شۆفێرێك دەستكاری تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەی بكات، بیچەمێنێتەوە، دەستكاری ژمارەكان بكات، بە قوڕ یان هەر ماددەیەكی دیكە بیشارێتەوە، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا دەگیرێت و دەدرێتە دادگا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئەم جۆرە هەڵسوكەوتە لە كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوی ناتانپارێزێ، بەڵكو تاوانێكی دیكەش ئەنجام دەدەن و رووبەرووی سزای یاسایی توند دەبنەوە، داواش لە شۆفێران دەكات خۆیان لەو جۆرە هەڵسوكەوتە نایاساییە بپارێزن.