چیای ئەزمەڕ سەوز دەكرێت
كۆمه‌ڵه‌ى رووكناسانى كوردستان،“به‌ڕوو”یان له دامێنێ چیاى ئه‌زمه‌ڕ چاند
ئه‌م چالاكییه‌ى رووهكناسانى سلێمانى بەناونیشانی (بەڵێ بۆ سەوزکردنی نیشتیمانی رەسەنی بەڕوو) به هاوكارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دارستانى سلێمانى ئه‌نجامدراوه.
ره‌نج فاروق، ئه‌ندامى لقی سلێمانى كۆمه‌ڵه‌ى رووهكناسانى كوردستان، دەڵێت :” یه‌كه‌م ئه‌زموونیان بووه بۆ چاندنى به‌ڕوو و ئه‌ویش دامێنی چیاى ئه‌زمه‌ڕیان ده‌ستنیشان كرد.
وتیشی “به‌ڕوو، له چاو درهختهكانى دیكه ئه‌ركى به‌خێوكردنى ئاسانتره بۆیه ئه‌زمه‌ڕمان ده‌ستنیشان كرد”.
به‌قسه‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى رووه‌كناسان، پێشتر له به‌شی توێژینه‌وه‌ى به‌كره‌جۆ رووه‌كى زه‌عفه‌رانیان چاندووه و ئه‌وان زیاتر گرنگى به‌و رووه‌كانه ده‌ده‌ن كه ته‌ندروست و پزیشكین و بۆ داهاتووش چالاكی دیكه‌ى له سنوورى پارێزگاى سلێمانى ده‌بێت.