بانكی ناوه‌ندی فرۆشتنی دۆلاری به‌شێوه‌ی كاش كه‌مكرده‌وه
بانی ناوه‌ندی عێراق بڕی 215 ملیۆن و 490 هه‌زار و 165 دۆلاری خسته بازاڕه‌وه، به‌ڵام فرۆشتنی دۆلاری به‌شێوه‌ی كاش كه‌م كرده‌وه.
ئەمرۆ پێنجشەممە 1ـی شوباتی 2024، بانكی ناوەندی لەرێگای سەكۆی ئەلیكترۆنییەوە بری فرۆشتنی دۆلاری ئەمریكی بۆ ئه‌مڕۆ راگەیاند.
وەك لە راگەیەنراوەكەی بانكی ناوەندی هاتووە، ئەمرۆ بەشێوەیەكی گشتی بانكی ناوەندی بانی ناوه‌ندی عێراق بڕی 215 ملیۆن و 490 هه‌زار و 165 دۆلاری خسته بازاڕه‌وه.
باس لهوهشكراوه له‌و بڕه‌ی خراوه‌ته بازاڕه‌وه 209 ملیۆن و 870 هه‌زار و 165 دۆلاری وەك حەواڵە بووە، تەنها پێنج ملیۆن و 620 هه‌زار دۆلاری به‌شێوه‌ی كاش بووە، ئەمەش بەراورد لەگەڵ چەند مانگی رابردوو كەمترین برە دۆلاری كاشە كە دەخرێتە بازارەوە.
هاوكات به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار به 151 هه‌زار و 750 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.