قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كار‌و چالاكی مانگێكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، له مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵ زیاتر له حه‌وت هه‌زار سه‌ردانیان بۆ شوێنه‌كان ئه‌نجامداوه و به‌راورد به ئاماره‌كانی مانگی پێش‌و ژماره‌ی سه‌رپێچییه‌كان كه‌میكردوه و بڕی پاره‌ی پێبژاردنیش له‌و مانگه‌دا 60 ملیۆن دینار بوه و ده‌خرێته‌وه سه‌ر داهاتی گشتی.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاماری كاروچالاكی مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، له‌ئه‌نجامی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ وشوێنه گشتییه‌كان حه‌وت هه‌زار و 135 سه‌ردانیان ئه‌نجامداوه و له‌و ژماره ته‌نها 675 پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆماركراون كه به‌راورد به‌مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ ژماره‌ی پسوڵه‌ی سه‌رپێچی كه‌میكردوه.
ئه‌وه رونكراوه‌ته‌وه، له‌مانگی رابردودا له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه 308 شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن له‌كاتێكدا مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10) ژماره‌كه 405 شوێن بون، ژماره‌ی داخستنه‌كان له‌مانگی رابردودا 62 شوێن بون، به‌راورد به‌مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10) ژماره‌كه زیادی كردوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری شوێنه داخراوه‌كان پابه‌ند نه‌بون به ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی پیشه‌یی z یاسایی.
پێنج شوێن روبه‌ڕوی دادگا كراونه‌ته‌وه
ئاماری كاروچالاكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕو، له مانگی رابردودا و به‌هۆی چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كانیان، له‌لایه‌ن به‌شی یاسای قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه پێنج شوێن روبه‌ڕوی دادگا كراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها بڕی ئه‌و كاڵاوشمه‌كه خراپ و ماوه به‌سه‌رچوانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه 16 ته‌ن و 663 كیلۆگرامه بون، له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراون، به‌ڵام له مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10) بڕه‌كه‌ی 93 ته‌ن و 873 كیلۆگرام بون، كۆی گشتی پاره‌ی غه‌رامه‌كراویش بریتییه له 60 ملیۆن دینار كه به‌پێی یاسا ده‌خرێته‌وه سه‌ر داهاتی گشتی.
لای خۆشیه‌وه، رێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، سوپاسی ته‌واوی فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاریی و هێزه ئه‌منییه‌كان و دانیشتوانی شاری سلێمانی كرد كه له‌پێناو پاراستنی چاكه و ته‌ندروستی گشتی هه‌میشه هاوكار و پاڵپشتی كاروچالاكی لیژنه‌كانن، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی له‌هه‌مو ئه‌و شوێنانه ده‌كات كه پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن ده‌بن.