كه‌شناسی : بارانبارینی به لێزمه له ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی ده‌بێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌ره‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، بارانبارینی به‌هێز و به لێزمه له ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی ده‌بێت و زۆرترین رێژه له سلێمانی و ناوچه‌كانی گه‌رمیان ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی تشرینی دووه‌می 2023، له بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمە پەستانی دەریایی ناوەراست، کاریگەری شەپۆلی دابارینی بەهێز لە تەواوی ئاسمانی هەرێم بەردەوامی دەبێت
كه‌شناسی و بوومه‌له‌ره‌زانی هه‌رێم راشیده‌گه‌یه‌نێت بارانی بەلێزمە و بروسکە لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی دەبێت زۆرترین رێژە لەسنووری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری شار و هەروەها ناوچەکانی گەرمیان دەبێت.