دوای سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان هادی عامری دەستپێشخەرییەكی پێشكەشكرد
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له شاری به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تریان ئه‌نجامداوه.
كۆبوونه‌وه‌كه له ماڵی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ له شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌چووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌شداربوونه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له كاتێكدایه كه دوێنێ یه‌كشه‌م هادی عامڕی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح سه‌ردانی شاری هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبووه‌وه و هه‌ردوولا تاوتوێی پرسی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی ئێستای عێراقیان كرد، دواتریش سه‌ردانی سلێمانیشی كرد.
هادی عامڕی له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی تایبه‌تی پێشكه‌ش كردبوو بۆ كۆتاهاتنی دۆخی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی عێراق و بڕیاریشه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سه‌ركرده سیاسییه‌كانی تری عێراق تاوتوێ بكات.