مەکتەبی سیاسی كۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق كۆدەبێتەوە.
كاكه‌مین نه‌جاڕ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند: ئەمڕۆ دووشه‌ممه (15ی ئابی 2022) له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی تاوتوێی دوا رووداو و پێشهات سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین.
لەبارەی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی و گفتوگۆكانیان له باره‌ی چاره‌سه‌ری پرسه‌كانی جێناكۆكی نێوان هه‌ردوولا، كاكه‌مین نه‌جاڕ گوتی: وێڕای بوونی كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ، به‌ڵام تا ئێستا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن.
کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی لەکاتێکدایە دۆخی سیاسی عێراق ئاڵۆزتر بووە و لایەنەکان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک، هاوکات خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی دژی یەکتر لە بەغدا بەردەوامە.