مریشك فرۆشەكان ناچار دەكرێت لەکاتی ئیشکردندا سهدریە له‌به‌ربكه‌ن
له سنوورى هه‌ڵه‌بجه لیژنه‌كانى چاودێری بازاڕ و ئابوورى چه‌ند رێنماییه‌كانى نوێ به مریشكفرۆش و گۆشتفرۆشه‌كانى سنووره‌كه دەدات، گه‌ر پێچه‌وانه‌ى ئه‌و رێنماییانه مامه‌ڵه بكرێت، سزایان ده‌ده‌ن.
رێنماییه نوێیه‌كان لە ناحیەی خورماڵ جێبەجێكراوە و رێنمایەكان ده‌درێته لیژنه‌ى ناحیه‌كانى دیكه.
دکتۆر دڵنیا فاروق، سه‌رۆكى لیژنه‌كانى قایمقامیه‌تى هه‌ڵه‌بجه دەلێت :” ئێستا تاى خوێن به‌ربوون له ئارادایه و دەمانەوێت سەلامەتی هاوڵاتیان بپارێزین
له‌مه‌ودوا ئه‌و شوێنكارانه ناچار ده‌كرێن، لەکاتی ئیشکردندا سهدریە له‌به‌ربكه‌ن و پێویستیشه هه‌موویان له‌دوكانه‌كانیاندا دەرمانخانەی فریاگوزارییان هەبێت .
گۆشتی بێ مۆر لەهەر دوکانێک هەبێت روبەڕووی سزا دەبێتەوە و بە هیچ جۆرێکیش نابێت مریشکی ئامادەکراویان هەبێت.
پابه‌ند كراون به گۆڕینی ئاوی مریشک پاک‌کردن، لەدوای پاککردنی 5 – 6 مریشک.