چەمچەماڵ … باندێك بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە دەستگیر دەكرێن
لە نێو بازاری چەمچەماڵ باندێكی سێ كەسی کە وەک بریکاری کۆمپانیای زەین هاتبوو بۆ چەمچەماڵ، دەستگیرکران.
ئەو سێ كەسەی كە وەك بریكاری كۆمپانیای زەین خۆیان ناساندووە بە هاوکاری دوکانێکی فرۆشتنی موبایل و سیمکارت، سیمکارتی زین دەفرۆشن بە هاوڵاتیان و دواتر هەر کریارێک بڕێك پارهى پێدراوە و سیمکارتەکەی لێوەرگیراوەتەوە.
بۆ وەرگرتنی سیمکارتێکی زین، دەبوو رهگهزنامه و کارتی زانیاریت پێبوایە و دواتر پەنجەمۆر و وێنەی کەسەکەیان دەگرت.
چەند شایەتحاڵێک بە چاوی خۆیان بینیویانه، سیمکارتەکە بەم شێوازە دابەشکراوە و هەر کریارێک بری 25 هەزاری پێدراوە و سمكارتەكەی لێوەرگیراوەتەوە
پۆلیسی چەمچەماڵ دهستگیركردنى ئهو باندهى پشتڕاست كردوەتەوە ، بە هۆکاری ئەوەی پێدەچێت ئەمە سپیکردنەوەی پارەبێت، ئهم بانده دهستگیركراون.
پۆلیس دەڵێت :” گومان دهكرێت، بەم ژمارانەى دروستیان كردووه، حسابی بانکی یان زەین کاش دروستبکرێت بۆ حەواڵەکردنی پارە، بۆیە ئاسایش باندەکەی دەستگیرکردوە و دۆسیەکەیان لای ئاسایشە”.