هەنگاوەكانی خۆپاراستن لە تای خوێنبه‌ربوون
به‌مه‌به‌ستی کۆنتڕۆڵکردنی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له‌ماوه‌ی جه‌ژنی قورباندا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ژماره‌یه‌ک رێنمایی بڵاوکرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندووه، سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵان له ماڵان‌دا به هه‌موو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نیا له شوێنی رێگه‌پێدراو ده‌بێت ئه‌و کاره بکرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات، پێویسته هاووڵاتیان گۆشتی سوور له شوێنی رێگه‌پێدراو بکڕن، ماوه‌ی کوڵاندنی گۆشته‌که‌ش بریتی بێت له 30 خوله‌ک.
تای خوێنبه‌ربوون چییه؟
یه‌کێکه له نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه گوازراوه‌کان، که ده‌بێته هۆی تێکچوونی ته‌ندروستی مرۆڤ و دیواری ده‌مار و موولووله‌ی خوێن له‌ناو ده‌بات، کاریگه‌رییه لاوه‌کییه‌کانی ئه‌و نه‌خۆشییه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌رده‌که‌ون، له هه‌فته‌ی یه‌که‌م که‌سی تووشبوو هه‌ست به نیشانه‌کانی ئه‌نفلۆنزا ده‌کات، که تووشی تایه‌کی توند، ژانه‌سه‌ر، رشانه‌وه، سکچوون، ژانی ماسولکه‌کان و ئێسک و جومگه‌کان ده‌بێت.
له هه‌فته‌ی دووه‌م زیاتر مه‌ترسیداره، که تووشبووه‌که له زۆربه‌ی شوێنه‌کانی جه‌سته‌ی تووشی خوێنه‌به‌ربوون ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تووشی سکچوونی خوێناوی ده‌بێت، ئه‌مه تا 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و به مردن کۆتایی دێت.
ده‌قی رێنماییه‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
