كه‌شناسی هه‌رێم: پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند که ئه‌مڕۆ ئاسمان له‌نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و سبه‌ینێ پله‌کانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که “ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ی حوزه‌یران ئاسمانی بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم لە کەشدا لە هەندێ ناوچە”.
که‌شناسی رایگەیاندووە : “پله‌کانی گه‌رما که‌مێک به‌رزده‌بێته‌وه و لەسنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک و کەرکوک خێرایی با کەمێک زیاد دەکات بۆ سەرووی 20 کیلۆمه‌تر و ئاراسته‌ی با باکووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 – 10 کیلۆمه‌تر ده‌بێت”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که “سبه‌ینێ دووشه‌ممه 5- 6- 2023 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی، لە گەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بە (2-3)پلە”.
روونیشیکرده‌وه که “خێرایی با 10 – 15 کیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاراسته‌ی با باکووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 – 10 کیلۆمه‌تر ده‌بێت”.