ماڵپەڕی فەرمیی پەرلەمانی كوردستان: بە دەنگی 58 پەرلەمانتار كۆمسیۆنی هەڵبژاردن كارا كرایەوە
ماڵپەڕی فەرمیی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و ئاماژە بەوە دەدات، بە دەنگی 58 پەرلەمانتار كۆمسیۆنی هەڵبژاردن كارا كرایەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 22/5/2023، ماڵپەڕی فەرمیی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: “ئه‌مڕۆ، به سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، مونا نەبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره 4ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، به‌ڕێوه چوو.”
ئەوەش خراوەتە ڕوو، سه‌ره‌تا د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، به ناوى خوا و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه و بڕیارى دواخستنی دانیشتنه‌كه‌ی بۆ كاتێكی تر دوا خست.
هەر لە ڕاگەیاندراوەكەدا باس لەوەش كراوە، پاشان د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ، به خستنهدهنگدانهوه به‌رده‌وامیی به دانیشتنه‌كه دا، هه‌ر به ده‌نگدانیش ئاڵوگۆڕی له ڕیزبه‌ندیی خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه كرا و به‌مجۆره به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، د. هێمن هه‌ورامی، كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی خسته ده‌نگدانه‌وه و به ده‌نگی 58 په‌رله‌مانتار په‌سند كرا و پاشان ناوی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان (عه‌لی ساڵح مه‌حمود و كامه‌ران نه‌شئه‌ت به‌كر)ى وه‌ك دوو پاڵێوراو بۆ ئه‌ندامیه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران خسته ده‌نگدانه‌وه و به ده‌نگی 58 په‌رله‌مانتار په‌سند كران و به‌مجۆره كۆتایی به دانیشتنه‌كه هێنا.