عێراق: ئەوانەی مامەڵە بە دۆلار دەكەن سزا دەدرێن
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق هۆشدارییدا و رایگەیاندووە ده‌بێت كڕین و فرۆشتن به دیناری عێراقی بێت نه‌ك به دۆلار و هه‌ركه‌س پابه‌ند نه‌بێت روبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه.
خالید میحنا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ ئاژانسی به‌غداد ئه‌لیه‌وم، وتی: “هۆشداری ده‌ده‌ین له مامه‌ڵه كردن به دۆلار له بری دیناری عێراقی له بازاڕه ناوخۆییه‌كاندا”.
وتیشی: “رێنمایی حكومه‌ت هه‌یه كه ده‌بێت دراوی بیانی له مامه‌ڵه‌ی بازاڕه ناوخۆییه‌كان دوربخرێته‌وه و ته‌نها به دیناری عێراقی مامه‌ڵه و كڕین و فرۆشتن بكرێت”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه “ته‌نها ئه‌وانه دۆلاریان پێویسته كه هاورده‌كاری سه‌ره‌كین، له ناو بازاڕی ناوخۆدا پێویست ناكات كڕین و فرۆشتن به دۆلار یان هه‌ر دراوێكی تری بیانی بكرێت”.
ئاشكرایكردووە “وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌دواداچوون ده‌كات و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندی ئه‌م رێنماییه نه‌بێت توشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێت”.