باوكی ڕۆژنامەنوس شەرمین عەلی : به‌داخه‌وه گۆڕان هه‌ڵوێستیان لەسەر گرتنی ڕۆژنامەنوسەكەیان نەبوو
عه‌لی حه‌مه حەسەن، باوكی شه‌رمین عەلی، ئەو رۆژنامەنووسەی لە ڕۆژی چوارشەممە 26ی نیسانی 2023وە لەگەڵ هاوسەرەكەی لەلایەن هێزێكی دەمامكداری یەكێتییەوە لە ماڵی خۆیان لە شاری كەلار رفێنران، گوتی: “تائێستا سۆراغی كچه‌كه‌م و زاواكەم نازانم و هه‌ر چاوه‌ڕوانین چاره‌نووسیان دیاری بكرێت و هه‌وڵ بدرێت بیانبینم.
دەشلێت :” ئه‌گه‌ر هه‌ر تاوانێكیان هەبێت با رووبه‌ڕووی دادگایان بكەنەوە، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه پروپاگه‌نده‌یه و خه‌ڵكی هەژار هه‌میشه له‌دوای دواوه تووش ده‌بێت، تائێستا من نازانم ئه‌و كچه‌م له دژه‌تیرۆره یان له ئاسیشی گشتییه، زانیاریمان له‌سه‌ر ئه‌وه نییه له كوێ حه‌شار دراون و نازانین ژیانیان چۆنه.
باوكی ئەو ڕۆژنامەنوسە دەڵێت : بەرپرسیارێتیی گیانی كچه‌كه‌م و زاواكه‌م ئه‌خه‌مه ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی، كه گرفتیان بۆ كچه‌كه‌م و زاواكه‌م دروست كردووه، چونكه كچه‌كه‌م راستگۆیه و تۆمه‌تی بێ بنه‌مایان بۆ دروست كردوون و به‌سه‌ریاندا سه‌پاندوون و هیچ شتێك لە كچه‌كه‌مدا شك نابەم.“
گوتیشی: “ئه‌گه‌ر كچه‌كه‌م و زاواكه‌م ئه‌شكه‌نجه دراون، نازانین و ئاگادار نین، ده‌بێت بزانین چیان به‌سه‌ر هێنراوه؟ دەبێ بزانین ئه‌شكه‌نجه دراون یان نا؟ چونكه شه‌رمین ماوه‌یه‌ك له (كه‌ی ئێن ئێن) كاری كردووه و له هیچ شتێك‌دا لای نه‌داوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه شتێك به‌سه‌رتدا بسەپێنرێ به‌دنیا راست ناكرێته‌وه، به‌داخه‌وه بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه هه‌ڵوێستیان به‌و شێوەیە نه‌بووه، چونكه كاریان بۆ گۆڕان كردووه، به‌داخه‌وه هه‌ڵوێستیان لەسەریان نه‌بووه، من بێ ئاگا بووم له رفاندنی كچه‌كه‌م، چونكه له رێگای سلێمانی بووم و ته‌له‌فونم بۆ هاتووه، كه گوتوویانه كچه‌كه‌ت گیراوه.“