وەزارەتی پەروەردە چه‌ندین باندی فریووده‌ر دەستگیركراون
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركردنی چه‌ندین باندی فریووده‌ری له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی له دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت “له چه‌ند رۆژی رابردوودا هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی، له‌سه‌ر سكاڵای یاسایی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، چه‌ندین باندی فریوودهریان ده‌ستگیركردووه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاشكرای كردووە: ئه‌و باندانه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان قوتابیان و خوێندكاران فریوو ده‌ده‌ن به به‌كارهێنانی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ گزیكردن (غش).
له راگهیهندراوهكهەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە ، به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری سكاڵاكاردهبین له‌سه‌ر هه‌ر كه‌س و باندێك، كه بانگه‌شه‌ی نایاسایی له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان بكات و رووبه‌ڕووی دادگاكانیان ده‌كه‌ینه‌وه.