لە شاری سلێمانی کەسێک برا گەورەکەی خۆی دەکوژێت
ئەمرۆ 4/30/ 2023، لە گەرەکی خەباتی شاری سلێمانی، کەسێک برا گەورەکەی خۆی كوشت.
لەوبارەیەوە، نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، رووداوەکە لە گەرەکی خەباتی شاری سلێمانی روویداوە و كەسێك لە لایەن برا بچووکەکەیەوە کوژراوە.
سەبارەت بە چۆنیەتی رووداوەکە، نەقیب سەرکەوت ئاماژەی بەوەکرد، برا بچووکەکە کە بکوژەکەیە، بە وتەی خێزانەکەی، “کێشەیەکی کۆمەڵایەتی” لە نێوانیاندا هەبووە و ئەمرۆ بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف، دەسترێژی گولـلەی لێکردووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.