بانكی ناوەندی عێراق بڕی ١٨٠ ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە
بانكی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت بڕی ١٨٠ ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە و زۆرترینیشی بەشێوەی حەواڵەیە.
بانكی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بڕی ١٨٠ ملیۆن و ٢٧٢ هەزار و ١١٨ دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.
ڕوونیش كراوەتەوە: لەو١٨٠ ملیۆن و ٢٧٢ هەزار و ١١٨ دۆلارە بڕی ١٢٢ ملیۆن و ٩٧٢ هەزار و ١١٨ دۆلار بەشێوەی نەقدبووە.
هەروەها ٥٧ ملیۆن و ٣٠٠ هەزاریش بەشێوەی حەواڵە بووە.