کەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت
بەشی پێشبنینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، باری کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەی گەرما دادەبەزێت.
کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی دووشەممە ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 25پلەى سیلیزى
سلێمانی: 23 پلەى سیلیزى
دهۆک: 22 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 27 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 22 پلەى سیلیزى
سۆران: 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 30 پلەى سیلیزى