لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە عەربەت دوو کەس گیانیان لەدەستدا
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ناحیەی عەربەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش بریندار بوون.
لەمبارەیەوە راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە : ئۆتۆمبێلێکی پیکاب وەرگەڕاوە و تێیدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دووانی دیکەش بریندار بوون.
ئاماژە بەوەشكراوە كە رووداوەکە لە ناحیەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی روویداوە و هۆکاری وەرگەڕانەکە خێرا لێخوڕین بووە.
بە پێی زانیارییەکان ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە هاوسەری یەكن و دانیشتووی کەمپی ئاوارەکان بوون لەو سنورە.