ئازاد جندیانی: نابێ كورد جارێكی تر ژێردهسته و نهتهوهی پلهدوو بێ
ئازاد جندیانی، نووسهر و رۆشنبیر، رایدهگهیهنێ، كه جارێكی تر كورد نابێ ژێردهستهیی و نهتهوهی پلهدوو قبووڵ بكا و دهبێ بهرگری بكا، دووپاتیشی دهكاتهوه، كه نابێ واز له ستراتیژی سهربهخۆیی بێنێ.
ئازاد جندیانی، نووسەر و سیاسەتمەدار، لهبارهی دۆخی ناوچهكه و ههر ئهگهر و پێشهاتێك، دهڵێ: ئەگەر هەڕەشەکان بۆ سەر کورد بە شێوازێکی تریش بێنە پێشەوە، بە دڵنیاییەوە وەکو جاران نابێت کە لە جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم هەبوون، چونکە کورد ئێستا ئامادەگی زیاتری هەیە و لەسەر پێی خۆی وەستاوە.
سەبارەت بە گۆڕانکارییەکان و چۆنیەتی مامەڵەی کورد لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییانە، جندیانی دەڵێت، بەر لەهەموو شتێک کورد دەبێت تەسلیم بە هیچ ئیرادەیەک نەبێت کە بیەوێت خۆی تەسلیم بکات، بەداخەوە ئیرادەی تەسلیم بوونیش لەهەموو بەشەکانی کوردستان هەیە کە دەڵێن با خۆمان بگونجێنین لەگەڵ ئەو هەلومەرجەی کە دونیا دەیهێنێتە پێشەوە كە بەبروای من گونجاندن هەمیشە خاڵێکی ئەرێنی و باش نییە .
جندیانی دووپاتی دهكاتهوه: بە بڕوای من دەبێت کورد بەرگری بکات و نابێت جارێکی تر ژێر دەستە و نەتەوەی پلە دوو بێت، هەروەها نابێت واز لە ستراتیژی سەربەخۆیی بێنێت.”
لەبارەی پەرتەوازەیی کورد لە بەغدا ئازاد جندیانی دەڵێت، بەداخەوە کورد لە بەغدا پەرتەوازەیە، پەرتەوازەییش لەهەموو شوێنێکدا کاریگەری خۆی هەیە، بەڵام بینیمان لەسەردەمی پەرتبوونی ئێستاشدا، حکوومەتی هەرێمی كوردستان توانی ڕێکبکەوێ لەگەڵ بەغدا.
ئاماژە بەوەش دەکات، کە پەرتبوون باش نیە، بەڵام ڕاگرتنی هەموو ئیشێکیش بە بیانووی ئەوەی ئێمە پەرتین، سیاسەتێکە پێی دەوترێت دۆشدامان، بۆیە دەبێت هەموو هەوڵێکمان بۆئەوە بێت کە یەکڕیز بین، بەڵام ئەگەر یەکڕیزی نەهاتەدی، ئەو هێزەی کە بەرپرسیارێتی مێژوویی لەسەر شانە، کە پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆک بارزانییە کە ڕابەرایەتی گەورەترین ڕووداوی مێژوویی کرد، ئەویش ڕیفراندۆم و دەنگدان بوو لەسەر سەربەخۆیی کوردستان.