ئەمڕۆ یەكەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە هەرێمی كوردستان دیاری دەكات
لیژنەی بینینی مانگ – سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، یەكەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە هەرێمی كوردستان دیاری دەكات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/4/2023، لیژنەی بینینی مانگ – سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی ئەمڕۆ، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ھەروەھا بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکانی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی کوردستان کۆ دەبێتەوە.”
ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە كۆبوونەوەكەدا، بەپێی بنەما شەرعییەکان، لە ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان چاودێریی بینینی مانگ دەکرێت و بڕیار لەسەر دەستنیشانکردنی ڕۆژی جەژن دەدرێت.