سی و دوساڵ به‌سه‌ر ئەو داستانەدا تێده‌په‌ڕێت
ئەو داستانەی كە بۆ یەكەم جار دوای ڕاپەڕینی ئازادی ساڵی 1991 ڕژێمی تێك‌شكاند
لەو داستانەدا 63 تەرم لە دوژمن بەجێ ماوو چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی و چوار تانك بوونه ده‌ستكه‌وتی شه‌ڕه‌كه
داستانی كۆڕی
سی و دوساڵ به‌سه‌ر ئەو داستانەدا تێده‌په‌ڕێت. كە لە دەربەندی كۆڕێ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به سه‌رپه‌رشتیی راسته‌وخۆی سه‌رۆك بارزانی سوپای به‌عسی شكاند و وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی مێژووی تۆمار كرد .
لە دوای ڕاپەڕینی ئازادی باشوری كوردستان لە ساڵی 1991 سوپای به‌عس په‌لاماری كوردستانی دا و گه‌یشته هه‌ولێر و داگیری كرد و ده‌یویست ناوچه‌كانی دیكه‌ش داگیر بكاته‌وه، له شارۆچكه‌ی پیرمامه‌وه ده‌یویست به‌ره‌و شه‌قڵاوه و ئاكرێ و سۆران و ناوچه‌كانی دیكه به تانك و تۆپ و هێلیكۆپته‌ر درێژه به هێرشهكهكانی بدات
.له حه‌وتی نیسان تا 11ی نیسانی ، له ده‌ربه‌ندی كۆڕی شه‌ڕێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ڕوویدا . پێشمه‌رگه به‌رگریی كرد و رێگری له پێشڕه‌وی سوپای رژێمی به‌عس كرد، پێشمه‌رگه له‌و داستانه بێوێنهیهدا سوپای به‌عسی تێك‌شكاند ، به فه‌رمانی سه‌رۆكی بارزانی هێڵی به‌رگریی به‌هێز دروستكرا
.
لە داستانی كۆڕی كوژراوێكی زۆر له سوپای به‌عس به‌جێ ما ، له 11ی نیسان پێشمه‌رگه مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی راگه‌یاند و سوپای عێراق ناچار به پاشه‌كشێ كرا . به‌عس تانك و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زۆری لێ به‌جێما . داستانەكەش بەخوێنی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان تۆمار كرا
سه‌رۆك بارزانی له به‌رگی پێنجه‌می كتێبی (بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد) باسی ئه‌و ڕۆژانه و بڕیای به‌رگریكردن ده‌كات دەڵێت :” ڕۆژی 7ی نیسانی 1991، ڕژێم به فیرقه‌یه‌كی زرێپۆش و تانك، هێرشێكی غافڵگیرانه‌ی كرده سه‌ر پیرمام و هێزه‌كانی به‌ره‌ی كوردستان هه‌ر زوو پاشه‌كشه‌یان كردبوو بۆ ده‌ربه‌ندی كۆڕێ.
سەرۆك بارزانی دەڵێت :” سه‌ره‌تا ته‌نیا 24 پێشمه‌رگه‌ی هێزی بارزان له ده‌ربه‌ندی كۆڕێ بوون، دوای دوو كاتژمێر به‌رگریی مه‌ردانه و شه‌ڕی سه‌خت، هێزه‌كانی ڕژێم به شێوه‌یه‌ك شكان، هه‌ر به خهیاڵیشاندا نه‌ده‌هات و زیانی گه‌وره‌یان لێ كه‌وت، كه 63 ته‌رمیان جێ هێشت، چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی و چوار تانك بوونه ده‌ستكه‌وتی شه‌ڕه‌كه و تانكێكیش سووتا،
– سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: ئه‌م داستان و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره و مێژووییه، هه‌موو هاوكێشه‌كانی گۆڕی و بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی وره‌ی خه‌ڵكی كوردستان، پاش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه، بارودۆخه‌كه به ته‌واوی گۆڕانی به‌سه‌ردا هات.
سه‌رۆك بارزانی، سه‌رپه‌رشتیی پلانی به‌رگری و تۆماركردنی ئه‌و داستانه‌ی كرد، كه ئێسته‌ش نه‌وه له دوای نه‌وه، قاره‌مانێتییه‌كانی ئه‌و داستانه ده‌گێڕێته‌وه و پاشماوه‌ی تانكه سووتاوهكانیش وەك مۆنۆمێنتێك لە هەمان شوێنی شەڕەكە، تا ئێستاش پارێزراون، وه‌ك هێمایه بۆ به‌رگریی قارەمانانەی پێشمه‌رگه و شكستی دوژمن.