ئەشواق جاف: لە ره‌شنووسی یاسای نه‌وت و گاز، مافی پێشمه‌رگه جێگیر كراوه
بەرپرسی لقی پێنجی به‌غدای پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ: “ئێمه وه‌ك كورد و وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستانیش، نیازپاكیمان به‌رامبه‌ر به‌غدا پێشان داوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین كه مادده‌كانی رێكکه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كان له كارنامه‌ی حكوومه‌تدا هه‌نگاو به هه‌نگاو جێبه‌جێ بكرێن”.
د. ئەشواق جاف، به‌رپرسی لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا، رایگه‌یاند: “پارتی دیموكراتی كوردستان كه به‌شداری پێكهاتنی حكوومه‌تی عێراقی كردووه، له‌سه‌ر بنه‌مای رێكکه‌وتنی سیاسییه،
دەشڵێت :” له مادده‌ی 23ی كارنامه‌ی حكوومه‌تی سوودانی ئاماژه‌ی پێكراوه و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه و وه‌ك ئه‌ساسی په‌یوه‌ندییه‌كان، ئێمه چ وه‌ك حزب و هه‌روه‌ها حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌مانه‌وێت به‌نده‌كانی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێن
ئه‌و ماددانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان هه‌یه به مافی گه‌لی كوردستانه‌وه، له به‌رنامه‌ی كاری محەمەد شیاع سوودانیدا جێگیر كراوه
ئەشواق جاف دەڵێت:” لە ره‌شنووسی یاسای نه‌وت و گاز، مافی پێشمه‌رگه كه جێگیر كراوه له‌ناو بودجه‌دا، جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 كه لیژنه‌ی باڵای بۆ ته‌شكیل كراوه و هه‌روه‌ها ره‌هه‌ند و به‌شی یاسایی رێككه‌وتنه‌كه، كه بریتییه له هه‌مواری یاسای ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی و هه‌روه‌ها یاسای دادگای فیدراڵی و هه‌مواركردنه‌وه‌ی به‌پێی ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنی یاساكانی دیكه.
جاف وتیشی :” ده‌مانه‌وێت له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور ئه‌و به‌ندانه جێبه‌جێ بكرێن چاوه‌ڕێی هه‌نگاوی زیاترین بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ندانه‌ی كه ماون و له كارنامه‌ی محەمەد شیاع سوودانیدا جێگیر كراون، به‌ڵام پێویستی به په‌سه‌ندكردن و جێبه‌جێكردنه”.
ئه‌شواق جاف هه‌روه‌ها گوتیشی: “دیاره هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی زۆر ئیجابین و بۆ سه‌رخستنی ئه‌م كارنامه و پرۆسه‌یه هاوكاریی جیددی كردووه، له بیرمان نه‌چێ كه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكوومه‌تی فیدراڵی پرۆژه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه بۆ چاكسازی.