وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق بۆ دابه‌زاندنی نرخی گۆشتی سوور بڕیارێك دەردەکات
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق رێگه به هاورده‌كردنی گۆشتی سوور له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه دەدات بە ئامانجی دابه‌زینی نرخی گۆشتی سوور.
مه‌هدی سههر، بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان رێوشوێنی نوێ ده‌گرێته‌به‌ر، هاوكات رێگه به هاورده‌كردنی گۆشتی سوور له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌ده‌ن.
له‌بارەی گۆشتی مریشكیش رایگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای زیادبوونی به‌رهه‌مهێنای گۆشتی مریشك له‌ناوخۆدا، به‌ڵام رێگه به هاورده‌كردنی گۆشتی مریشك له ده‌ره‌وه ده‌ده‌ن به ئامانجی هاوسه‌نگی له هاورده‌كردن و به‌رهه‌می ناوخۆییدا و دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی له بازاڕه‌كاندا.