وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: بەهۆی چالاكی پەکەکە گەشتەکانمان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی راگرتووه
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی راگرتنی گەشتەکانی هێلی فڕۆهكوانی (تورکیش ئێرلاین) بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت :” بەهۆی زیادبوونی چالاکییەکانی پەکەکە لە سلێمانی، گەشتەکانیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی راگرتووه.”
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له 3/4/2023ـوه تاوه‌كوو 3/7/2023، بڕیاری راگرتنی هه‌موو گه‌شتێكی (چوون – هاتن)ی هێڵی فڕۆكه‌وانی (توركیش ئێرلاین) بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، دراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له راگه‌یاندراوه‌كه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه، “گۆڕانكاریی و بڕیاره سیاسییه‌كان له‌به‌رچاو ده‌گرین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان.”