رۆژنامه‌یه‌کى ئه‌مه‌ریکى: کورد چیرۆکى سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ى تێپه‌ڕاندوه
رۆژنامه‌یه‌کى ئه‌مه‌ریکى: کورد چیرۆکى سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ى تێپه‌ڕاندوه و گەیشتۆتە قۆناغی هێز و بنیاتنان رۆژنامه‌ى ئه‌مه‌ریکى کریستیان ساینس مۆنیتۆر، راپۆرتێكی لە ژێر ناوی (کورد چیرۆکى سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ى تێپه‌ڕاندوه و گەیشتۆتە قۆناغی هێز و بنیاتنان) بڵاوكردۆتەوە و ئاماژە بە پێشكەوتنە هەمەلایەنەكانی هەرێمی كوردستان دەكات. راپۆرته ئەمریكیەكە ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که بینه‌رى گۆرانکارییه گه‌وره‌کانى هه‌ولێرین له‌ماوه‌ى بیست ساڵى رابردودا و نوسیویەتی ، له‌نێوان رێگا سه‌ره‌کیه‌کاندا به‌شێوه‌ى ئه‌مه‌ریکى چێشتخانه‌کان هەن ، کهخواردنى خێرا پێشکه‌ش دەكرێت . وهنوسینگهى کڕین و فرۆشتنى خان‌و وه بینا به‌رزه‌کان له هه‌ردوو به‌رى شه‌قامه‌کان هەن ، یه‌که‌ى نیشته‌جێبونى گرانبه‌هاى دهروازهدار بنیاتنراوە كە نرخى یه‌که‌کان ده‌گاته پێنج ملیۆن دۆلاركە به‌باخچه ڕازاونه‌ته‌وه.
رۆژنامەی کریستیان ساینس مۆنیتۆر ئاماژەی بەوەداوە ئەم پێشكەوتنە لەكاتێكدایە كە هەولێر پێشتر گۆشەگیربووە و هیچ فڕۆكەخانەیەكی تێدا نەبووە ، بەڵام لە دوای روخانی رژێمی بەعس لە 2003 گۆڕانكاری خێرا روویدا ، ڕاپۆرته‌که له‌زارى شرۆڤه‌کارانه‌وه رایگه‌یاندووه کورد گه‌وره‌ترین سودمه‌ندى ئه‌و ڕووداوه بوو. ڕاپۆرته‌که ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، لەپاش پرۆسەی ئازادی عێراق زۆرێک له‌ناوچه‌کانى تر‌ى عێراق روبەڕووی دۆخى دژواری و ئاژاوەگێڕی بوونەوە، به‌ڵام کورد پێگه‌ى سیاسى خۆى به‌هێزتر کرد و وه‌به‌رهێنانى بیانى بۆخۆى ڕاکێشا، هه‌ولێریش هه‌رزوو ده‌ستى بهگهشهسەندن کرد و بووە شارێکى گه‌شه سه‌ندوو. پاش دوو ساڵ فڕۆکه‌خانه‌ی بازرگانى کرایه‌وه وه دواى چەند ساڵێكێكیش فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر دروستکرا. راپۆرته‌که له‌زارى(بیلال وه‌هاب)توێژه‌ر له په‌یمانگاى واشنتۆن بڵاویکردۆته‌وه ، که گێڕانهوى نه‌ریتى ئه‌وه‌یه که کورد قوربانییه ، به‌ڵام له‌دواى ساڵى(2003)وه چیرۆکه‌که گۆڕا بۆ هێز و بنیاتنان. راپۆرتەكە تیشك دەخاتەسەر په‌یماننامه‌ى سیڤهرى ساڵى (1920)ى دواى جه‌نگى یەكەمی جیهانى، که ڕۆژئاوا پابه‌ند کرابوو بە دانپێدانان و دروستكردنی دەوڵەتێكی نەتەوەیی بۆ كورد ، به‌ڵام کوردستان پارچه پارچه‌کرا، بۆیە شۆڕش و رووبەڕووبوونەوەی چەكداری لە هەموو پارچەكانی كوردستان سەریهەڵدا. له ڕاپۆرته‌که‌دا له‌سه‌ر زارى هۆشیار زێباری سه‌رکرده‌ى دیارى پارتى دیوکراتى کوردستان، که وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عیراق بوو له‌حکومه‌تى دواى ڕوخانى سه‌دام حسێن، دەڵێت “ئێمه دامهزرواوهكانی خۆمان دامه‌زراند حكومەت و پەرلەمان و …هتد دەشڵێت گۆڕ‌انى ڕ‌ژێمى عێراق سودى زۆرى هەبوو بۆ هەرێم.