وەزارەتی کارەبا هەواڵێکی خۆش ڕادەگەیەنێت
وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە هەندێک شوێن ئێستا کارەبای نیشتمانی لە سەرووی 23 کاتژمێرە.
ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند: “بەرهەمی یەکەیەکی کارەبا بەهۆی کێشەیەک لە تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەرچووبوو، بەڵام ئێستا گەڕاوەتەوە و بارودۆخەکە ئاساییە و کارەبا زیادی کردووە.”
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا گوتی: ” ئێستا پێدانی کارەبای نیشتمانی لە هەندێ ناوچە سەرووی 19 کاتژمێرە و لە گەرمیان 23 کاتژمێر زیاترە.”
ئومێد محەمەد جەختی کردەوە، بەرهەمهێنانی کارەبا چوار هەزار مێگاوات كارەبایە و هەوڵەکانیش بۆ زیادکردنی بەرهەم بەردەوامن.