بانكی ناوەندیی عێراق بڕیارێكی نوێی دەركرد
بانكی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، مۆڵەتی بانکێک و سێ کۆمپانیای ئاڵوگۆڕکردنی دراو دەكێشێتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 26/3/2023، بانكی ناوەندیی عێراق ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئهنجوومهنی بەڕێوەبەردنی بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری داوە، مۆڵەتی بانکێک و سێ کۆمپانیای ئاڵوگۆڕکردنی دراو بکێشێتەوە، هەروەها چالاکیی ژمارەیەکی دیکەش بەهۆی سەرپێچییەوە ڕابگرێت.