وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا: ئیفلاسەکان دەیانەوێت دۆلاری زیاتر چاپ بکەن
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وەڵامی وەزیری گەنجینەی ئەمریكا دەداتەوە و دەڵێت :” ئیفلاسەكان دەیانەوێت دۆلاری زیاتر چاپ بكەن
پێشتر جانێت یێلن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ بەرزکردنەوەی سەقفی قەرزە نیشتمانییەکان داوای كردبوو كە رێژەی زیاتر دۆلار چاپ بكرێت .
ماریا زاخارۆڤا لە پۆستێكیدا لە کەناڵی فەرمی خۆی لە ئەپڵیکەیشنی “تەلەگرام نووسیویەتی: “جانێت یێڵن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە دانیشتنێکی لیژنەی تەرخانکردنی پارە لە ئەنجومەنی پیران وتی: (کارەساتێکی ئابووری چاوەڕێی ئەمریکا دەکات ئەگەر کۆنگرێسی ئەمریکا ڕێککەوتن لەسەر بەرزکردنەوەی سەقفی قەرزی نیشتمانی.
زاخارۆڤا دەڵێت: ئیفلاسکاران دەیانەوێت پارەی زیاتر چاپ بکەن و قەرزەکانیان زیاد بکەن ئەو دەشڵێت ئەوە گاڵتەجاڕییە، ڕەنگە پرسی داهاتووی گقتوگۆی گۆڕبەندی ئابوری دافۆسیش بێت