له‌سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و سه‌یدسادق پۆسته‌ری كاندیده‌كان لێده‌كرێنه‌وه
له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پۆسته‌ر و وێنه‌و دروشمه‌كانی تاكه كاندیده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌شواق جاف له‌سنوری بازنه‌ی 3 به ژماره 22 لێده‌كرێته‌وه و ده‌درێنرێت، ئه‌و وێنانه‌ی كه شێوێنران له‌نزیك بازگهفهرمیهكانن، بۆیه به‌رپرسانی پارتی له‌سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێن ئه‌وه به پیلان و به‌رنامه‌ی بۆ داڕێژاروه له‌لایه‌ن كێبڕكێكارانی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌و سنوره‌دا ئه‌نجامدراوه.
شێخ فاروق محه‌مه‌د، كادری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به سلێمانی پرێسی ڕاگه‌یاند:” پۆسته‌ره‌كان له نزیك بازگه‌ی زه‌مه‌قی ، له‌شارۆچكه‌ی سیروان، لێكراونه‌ته‌وه و شێوێنراون.
وتیشی :” ئه‌وه جێگه‌ی نیگه‌رانیه به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو پۆسته‌رانه‌ی كاندیده‌كان ته‌نها پۆسته‌ره‌كانی دكتۆر ئه‌شواق لێكراونه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌وه سه‌لمێنه‌ری به‌هێزی كاندیده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانه
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان وتیشی:” هه‌موو پۆسته‌ره‌كان لێكرێنهوه ناتوانن له خۆشه‌ویستی پارتی بۆ هه‌ڵه‌بجه و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كه‌م بكه‌نه‌وه ، پارتی هه‌میشه داكۆكی كاری سه‌ره‌كی بووه بۆ دابینكردنی مافه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
شێخ فاروق محه‌مه‌د، كادری پارتی دیموكراتی كوردستان دوا له هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كات ڕۆژی هه‌ڵبژاردن به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا بكه‌ن و ده‌نگ به‌كاندیدی ژماره 22 له بازنه‌ی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن.
دكتۆره ئه‌شواق جاف
ئه‌ندامی خولی دووه‌م و سێهه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بووه له فراكسیۆنی پارتی
ئه‌زمونی هه‌شت ساڵ كاری په‌رله‌مانتاری هه‌یه
كاندیدی ژماره 22 ی بازنه‌ی سێی پارتی دیموكراتی كوردستانه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه
