وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ باجی له‌سه‌ر چه‌ند به‌رهه‌مێكی سه‌وزه لابرد
هه‌ر بازرگانێك له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی ته‌ماته، خه‌یار، باینجان، بامیه و بیبه‌ر له ده‌ره‌وه هاورده بكات، باجی لێ وه‌رناگیرێت.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:” له پێناو چاودێری و كۆنترۆڵی نرخ، باج له‌سه‌ر هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی خه‌یار، ته‌ماته، باینجان، بامیه و بیبهرههڵدهگرین .”
بێگه‌رد تاڵه‌بانی له رێی په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ده‌قی بڕیارێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، كه ژماره (6764)ی سێشه‌ممه (21ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021)ی به‌سه‌ره‌وه‌یه و ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی گومرگ كراوه، له‌مه‌ودوا باج له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه لاده‌برێت و بڕیاره‌كه له (1ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021)، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
