نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری ده‌داته كۆریای باكوور
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیدانه‌ی تاقیکردنەوەی مووشەکی کۆریای باکوور ده‌كات و داوای لە پیۆنگ یانگ کرد “کردەوە بێزاركه‌ره‌كان” رابگرێت.
ستیڤان دوگاریك، گوته‌بێژی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند: ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به توندی ئیدانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستی كیشوه‌ر بڕ ده‌كات له‌لایه‌ن كۆریای باكووره‌وه.
گوتیشی: گۆتێرێس داوای له پیۆنگ یانگ كردووه ده‌ست به‌جێ ئه‌وكاره بێزاركه‌رانه رابگرێت.
سوپای کۆریای باشوور رایگەیاند، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، کۆریای باکوور دوو مووشەکی بالیستیکی کورت مەودای تەقاندووە، ئەمەش دووەم تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆرە مووشه‌كه بالیستیهیه لە ماوەی دوو رۆژدا، ئەمەش رۆژێک دوای ئەنجامدانی مانۆڕی ئاسمانی هاوبەش لەلایەن ئەمەریکا و کۆریای باشوورەوە دێت.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، گۆتێرێس داوای لە کۆریای باکوور کردووە “بەتەواوەتی پابەند بێت بە بنەما نێودەوڵەتییەکانی بەپێی هەموو بڕیارنامە پەیوەندیدارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش، هەروەها دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان کە دەبێتە هۆی ئاشتی بەردەوام و داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە نیمچە دوورگەی کۆریا”.
رۆژی شەممە کۆریای باکوور، لە چوارچێوەی مەشقێکی له‌ناكاو مووشەکێکی بالیستیکی تاقیكرده‌وه، له‌جۆری “هواسۆنگ 15″، ئه‌مه‌ش بۆ نیشاندانی توانای خۆی بوو بۆ ئەنجامدانی “هێرشی دژە ئەتۆمی”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، میدیاکانی کۆریای باکوور بڵاویانکردەوە، دوێنێ یه‌ك شه‌ممه “كیم ی‌و جۆنگ” خوشکی کیم جۆنگ ئون، ڕێبەری کۆریای باکوور تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه بالیسته كیشوه‌ر بڕهكانمان، سیئۆل ناكاته ئامانج.