بانکی ناوەندی عێراق لە رێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنییەوە دۆلار دەخاتە بازاڕ
بانکی ناوەندی عێراق لە رێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنییەوە دۆلار دەخاتە بازاڕ و دووپاتیشی دەکاتەوە، کە دەبێت سەرجەم بانک و لایەنەکان پابەندی سیستەمەکە بن.
به‌گوێره‌ی گشتاندنێكی بانكی ناوه‌ندیی عێراقی، كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م بانكه‌كانی عێراقی كردووه، به بڕیارێك رێنمایی بانكه‌كان و كۆمپانیاكانی دراو و نێوه‌ندگیریی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانیی كردووه، له رێگه‌ی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی داوای پشكی خۆیان له دۆلار بكه‌ن.
وه‌ك له گشتاندنه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و بڕیاره له ئەمڕۆ دووشه‌ممه، 20/2/2023 ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن و پێویسته سه‌رجه‌م بانك و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كڕین و فرۆشتنی دراو پێیه‌وه پابه‌ند بن.
هۆشداریشی داوه‌ته بانكەکان، هه‌ر لایه‌نێك پابەندی بڕیارەکە نەبێت، له پشكی هه‌فتانه‌ی له ده‌ستگه‌یشتن به دۆلار بێبه‌ش ده‌كرێن.