تۆڕی میدیای عێراقی: لێكۆڵینەوەی لەو ڕاپۆرتە دەكەین
تۆڕی میدیای عێراقی داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی كرد له‌و راپۆتهی رۆژنامه‌ی سه‌باحی عێراقی دا، كه دوێنی بڵاوی كردبوویه‌وه و باسی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکات. فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستایش وه‌ڵامی رۆژنامه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه و رایگه‌یاند: كه‌س ناتوانێت قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
سەرۆکی تۆڕی میدیایی عێراقی، د.نەبیل جاسم، فەرمانی كرد لێکۆڵینەوەی سەبارەت بەو شتانەی لە راپۆرتی رۆژنامەی سەباح دا هاتووە بكرێت.
لە راگەیەندراوێکدا تۆڕی میدیایی عێراقی رایگەیاندووە، “ئێمە ئەو لێدوانەی بەشی راگەیاندن و زانیاریمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بینیوە، کە لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی یەکێک لەو راپۆرتانەی بڵاوکراوەتەوە”.
تۆڕی راگەیاندنی عێراق پشتڕاستی دەکاتەوە، کە کار دەکات بەپێی یاسای کارپێکراو و ئارەزووی ئەوە دەکات دەنگێک بێت بۆ هەموو عێراقییەکان بە هەموو چین و توێژه‌كانه‌وه، تۆڕەکەش جەخت لەسەر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، هه‌ر زیانگەیاندنێك بە مافە دەستوورییەکانی دامەزراوە و قەوارە یاساییەکان، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، ره‌تده‌كاته‌وه.
رۆژی شه‌ممه 18ـی شوباتی 2023، رۆژنامەی ئه‌لسه‌باحی عێراقی، نووسینێکی بڵاوکردووەتەوە، گوایه لە راپرسییەکدا ئاماژه به‌وه كراوه “خەڵک بێ هیوابوون لە دەسەڵاتى سیاسیی هەرێم و خوازیارى گەڕانەوەن بۆ سەر بەغدا”.
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق لهراگهیەندراوێكد رایگه‌اند: ده‌ستوور ده‌وڵه‌تی ئیتیحادی عێراقی پێكهێناوه، شێوازی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ئیتیحای داڕشتووه، ئه‌مه یه‌كێكه له ده‌ستكه‌وته‌كانی عێراقی نوێ.
باسم ئه‌لعه‌وادی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، به‌غدا پشتگیری له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، كه به‌پێی ده‌ستوور، خاوه‌نی حكومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراوی شه‌رعییه.