سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئازەربایجان لە میونشن کۆبوونەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئازەربایجان لە میونشن کۆبوونەوە. ئیلهام عەلیێڤ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بانگهیشتی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند، هەوڵدەدەن کۆنسوڵخانە لە هەولێر بکەنەوە.
لە دووەمین رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆی کۆبوونەوەکەی نێوانیان دەڵێت، “هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئازه‌ربايجان كرده‌وه به شێوه‌يه‌ك كه ئاڵوگۆڕى زياترى بازرگانى و سه‌ردانى شاندى فه‌رمى و بازرگانيى نێوان هه‌ردوولا هه‌بێت.”
ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان رایگەیاند کە كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى كۆنسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له هه‌ولێر ده‌كات و هەر لەو کۆبوونەوەیەشدا بە فەرمی نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتكرد بۆ سه‌ردانى وڵاتەکەی.