نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كۆبوونه‌وه
هه‌ر له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 2023/2/17، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وى قه‌ته‌ر، په‌یوه‌ندییه‌كانى قه‌ته‌ریان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌شیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا، كرده‌وه.
به‌ڕێز ئال سانى خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانكردنى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى دووپات كرده‌وه و هیواى خواست زه‌مینه و ده‌رفه‌تى باشتر بۆ كه‌رتى تایبه‌تى قه‌ته‌رى له هه‌رێمى كوردستان فه‌راهه‌م ببێت. لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، هه‌موو پشتگیرى و ئاسانكارییه‌كى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له‌مباره‌وه نیشان دا.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى هه‌وڵدان و كاركردن بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه و ناكۆكییه‌كان به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه. له‌مباره‌وه‌یه باس له ئاماده‌یى و ڕۆڵى ئه‌رێنى هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه كرا.