نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى پۆڵۆنیا كۆبووه‌وه
هه‌ر له میونشن له ئه‌لمانیا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 2023/2/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ماتیوس مۆراوسكى، سه‌رۆك وه‌زیرانى پۆڵۆنیا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پۆڵۆنیا، دۆخى سیاسیى عێراق، شه‌ڕى دژى تیرۆر، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆیان له‌باره‌یه‌وه كرا.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش به‌تایبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانى و ئه‌كادیمیدا كرده‌وه. لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى پۆڵۆنیاى كرد بۆ پشتگیرى و ئه‌و هاوكارییانه‌ى پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كرده‌وه له كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا.
كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له ئۆكراینا، قه‌یران و كێشه‌كانى وزه و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنیان و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.