شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه
جووتیار عادل له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو جارێكی دیكه شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و راشیگه‌یاند: رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌باره‌ی یاسای بودجه كراوه.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا و گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئیمارات و فه‌ره‌نسا و راپۆرتی دیلۆیت و كه‌رتی گاز و نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و نه‌وت كۆبوونه‌ته‌وه و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ درێژپێدان به‌و گفتوگۆیانه دووباره شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه.
گوتیشی، یه‌كێك له كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه سنوورییه‌كان بووه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگیكردن و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه سنوورییه‌كان كرا. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له هه‌ندێك ده‌روازه كرا، كه له‌لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمین، به‌ڵام له‌لای حكومه‌تی عێراق نافه‌رمین، بۆیه گفتوگۆكرا چۆن ئه‌و ده‌روازانه بكرێنه فه‌رمی و له‌وباره‌وه هه‌نگاوی باش نراوه و رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی كراوه.
جووتیار عادل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023ـی عێراق له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كراوه و ئه‌ركه‌كانی هه‌ردوولا دیاریكراون، به‌ڵام هه‌ندێك ورده‌كاری ماون پێویسته گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشتگوێ نه‌خرێن.