دوو منداڵى كچ رفێندران
رۆژى چوارشه‌ممه 15-2-2023 له شارى به‌غدا دوو منداڵى كچى ته‌مه‌ن ساڵ رفێندران، دواى چه‌ند كاتژمێرێك ته‌رمه‌كانیان دۆزرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ هێزێك له ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى له شارى به‌غدا، دواى تێپه‌ڕبوونى 12 كاتژمێر به‌سه‌ر رفاندنى دوو كچه ته‌مه‌ن 7 ساڵانه‌كه، توانییان ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر بكه‌ن و هه‌ر له‌شوێنى ده‌ستگیركردنیان ته‌رمى دوو كچه‌كه‌ش دۆزرانه‌وه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى عێراق، ئه‌و سێ كه‌سه‌ى ده‌ستگیریان كردوون باند بوون و له‌به‌رامبه‌ر راده‌ستكردنه‌وه‌ى ئه‌و دوو كچه‌ى دوێنێ رفاندبوویانن، داواى پارایان كردووه، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ى به‌هانایانه‌وه بچن دوو كچه‌كه‌یان كوشتووه.