لوبنان… ههناردهی پیاز بۆ عێراق رادهگرن
عەباس حاجی حەسەن، وەزیری کشتوکاڵی لوبنان، رایگەیاند :” بەهۆی ناڕەزایەتی خەڵك لە ناوخۆی وڵات بڕیارمانداوە هەناردەی پیاز بۆ عێراق ڕاگرین .
ئاماژەی بەوەشکرد “ئەمڕۆ بڕیارێک دەدەین کە رێگە بە هەناردەکردنی پیاز نەدرێت لە لوبنانەوە”.
عێراق لەسەر بنەمای یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات دەستی بە هاوردەکردنی سەوزە و میوە کرد، لە لوبنانەوە بۆ گەیاندنی سووتەمەنی نەوت بۆ لوبنان بۆ بەڕێوەبردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە بەرامبەر دابینکردنی ئەوەی کە عێراق پێویستی پێیەتی لە سەوزە و میوە و پێداویستییە پزیشکییەکان.
ههروهها بهرزبوونهوهی نرخی پیاز له عێراق بۆ هەر کیلۆیەک هەزار و 500 دیناری تێپەڕاندووە، هاوکات عێراق هێشتا زۆربەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی لە وڵاتانی دراوسێوە هاوردە دەکات، سەرەڕای ئەو زەوییە کشتوکاڵییە گەورەیەی کە لە هەموو پارێزگاکان ههیهتی.