نێچیرڤان بارزانی: زه‌مينه‌ى له‌بار بۆ كار و وه‌به‌رهێنانى ژاپۆنى له هه‌رێمى كوردستان هه‌يه
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق کرد و لەبارەی دەرفەتەکانی برەودان بە پەیوەندییەکانی ژاپۆن لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان قسەیان کرد. نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، “پشتگيرى و زه‌مينه‌ى له‌بار بۆ كار و وه‌به‌رهێنانى ژاپۆنى له هه‌رێمى كوردستان هه‌يه.”
ئەمڕۆ چوارشەممە، 15-02-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە ماتسومۆتۆ فوتۆشى، باڵيۆزى نوێی ژاپۆن له عێراق کرد. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “ده‌رباره‌ى دهرفهتهكانى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ژاپۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، بيروڕايان گۆڕييهوه.”
نێچیرڤان بارزانی وێڕانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە کۆنسوڵەکە، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانیشی بۆ كارى ئاژانس و رێكخراوه ژاپۆنييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ژاپۆن نيشان دا و گوتی، “پشتگيرى و زه‌مينه‌ى له‌بار بۆ كار و وه‌به‌رهێنانى ژاپۆنى له هه‌رێمى كوردستان هه‌يه.”
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دا هاتووە، باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق کرد “خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌يي كه‌رتى وڵاته‌كه‌ى بۆ وه‌به‌رهێنان و فراوانكردنى كار و چالاكييه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان نيشان دا.”
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق، “دۆخى سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه” باس کراون، ئەوە بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
