ئه‌مڕۆ دوو ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی دكتۆر رۆژ نووری شاوه‌یس تێپه‌ڕ ده‌بێت
ئه‌مڕۆ دوو ساڵ به سه‌ر كۆچی دوایی سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پاتی دیموكراتی كوردستان، د. رۆژ نووری شاوه‌یس، تێپه‌ڕ ده‌بێت .
له رۆژی دووشه‌ممه 15ى2 ى2021، د. رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەتەمەنی 74 ساڵی و بە نەخۆشی له‌یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر کۆچی دوایی کرد.
رۆژ نووری شاوه‌یس، لە ساڵی 1947، لە سلێمانی لەدایك بووە و كۆلێژی ئەندازیاری لە زانكۆی موسڵ خوێندووە، دواتر له‌ساڵی 1975 بڕوانامەی دكتۆرای لە ئەندازیاری لە وڵاتی ئەڵمانیا بەدەستهێناوە.
دكتۆر رۆژ، لە هەڵبژاردنی ساڵی 1992، سەرۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، لە كابینەی یەكەمی حكوومەتیشدا جێگری سەرۆكوەزیران بووە، هەروەها ساڵی 1999 – 2003، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بووە و له كابینه‌ی سێیه‌میشدا، بووه‌ته سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
د. ڕۆژ نووری شاوەیس، له ساڵی 2004یش له به‌غدا، وه‌ك جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق متمانه‌ی پێ به‌خشراوه. جگه له هه‌موو ئه‌و پۆست و به‌رپرسیارێتییه حكوومی و حزبیانه‌ی كه پێی سپێردراوه، هاوكات دكتۆر رۆژ له ئاستی ناوخۆی كوردستان و عێراق و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی كاریگه‌ر و به‌هێز ناسرابوو به تایبه‌ت له به‌رگریكردن له مافه‌ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان له عێراق و ناوچه‌كه.
هه‌ر بۆیه دكتۆر رۆژ له لای سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت بووه و له مه‌راسیمی ماڵئاواییه‌كه‌یدا رایگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ رۆژێكی زۆر زۆر خه‌مناكه بۆ من، له‌ده‌ستدانی برایه‌ك و هه‌ڤاڵێكی ئازیزی وه‌ك كاكه رۆژ ئاسان نییه، له ساڵی 1958ه‌وه من و كاكه رۆژ له قوتابخانه‌وه تا ئه‌مڕۆ وه‌ك دوو برا به‌یه‌كه‌وه بووین، بۆ یه‌ك چركه‌ش له‌یه‌ك دوور نه‌كه‌وتینه‌وه. جێگه په‌نجه‌ی كاكه رۆژ له هه‌موو قۆناغه سه‌خته‌كانی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان دیاره، رۆڵه‌یه‌كی ئازا و به وه‌فا بوو بۆ گه‌لی خۆی و پارته‌كه‌ی.”