” له‌نێو هه‌ر ماڵێكی كوردستاندا پرسه هه‌یه”
دڵشاد شه‌هاب رایگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و باكووری كوردستان سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
دڵشاد شه‌هاب، راوێژكاری نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاویشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ربڕینی هاوخه‌می و هاوسۆزی گه‌ل و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و باكووری كوردستان و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامده‌بێت له پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان بۆ زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه”
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی هاوزسۆزی ده‌ربڕین، سه‌ردانی پارێزگای دیلۆكی باكووری كوردستانی كرد و، بڕیاره سه‌ردانی چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی توركیا و باكووری كوردستان بكات، كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6ـی شوباته‌وه زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
نێچیرڤان بارزانی دوای گه‌یشتنی، سه‌ردانی نووسینگه‌ی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD) له پارێزگای دیلۆك كرد و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه هه‌ر یه‌كه له پارێزگار و جێگری پارێزگاری ئه‌و پارێزگایه ئاماده‌یبوون، رایگه‌یاند، بۆ ده‌ربڕینی هاوسۆزی و هاوخه‌می گه‌لی كوردستان بۆ گه‌لی توركیا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه و گوتی، “به‌ناوی سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری سه‌رجه‌م قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و باكووری كوردستان ده‌كه‌م و هیوای زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین”.
به‌ناوی سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری سه‌رجه‌م قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و باكووری كوردستان ده‌كه‌م و هیوای زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین”.
نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌موو جوره هاوكارییه‌ك بۆ توركیای نیشاندا و رایگه‌یاند، “له‌هه‌موو ئه‌و كاته سه‌ختانه‌ی كه پێیدا تێپه‌ڕیوین، بینیومانه توركیا هاوكار و پشتهوانمان بووه”.
له‌نێو هه‌ر ماڵێكی كوردستاندا پرسه هه‌یه و له چه‌ندین شوێن رێوڕه‌سم و ئاهه‌نگه‌كانمان راگرتووه، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هاوخه‌می و هاوسۆزی گه‌له‌كه‌مان بۆ قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه”
گوتیشی، “ئه‌مڕۆ له‌نێو هه‌ر ماڵێكی كوردستاندا پرسه هه‌یه و له چه‌ندین شوێن رێوڕه‌سم و ئاهه‌نگه‌كانمان راگرتووه، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هاوخه‌می و هاوسۆزی گه‌له‌كه‌مان بۆ قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه”.
نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، دڵنیایه له‌وه‌ی حكومه‌تی توركیا ده‌توانێت ئه‌م “كاره‌ساته” تیبهڕێنێت، چونكه وه‌كو خوی گوتی، “توركیا وڵاتێكی گه‌وره‌ی به‌هێزه، چه‌ندین ناخۆشی تێپه‌ڕاندووه و ئه‌م كاره‌ساته‌ش تێده‌په‌ڕێنێت”.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا و باكووری كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی شارۆچكه‌ی ئیسڵاحییه و نوورداخی سه‌ر به پارێزگای دیلۆكی كرد.