سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاوكاریی وڵاتانی كه‌نداو كۆبووه‌وه
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی دیداره گرنگه‌كانی له ئیمارات، له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیی نوێی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی وڵاتانی كه‌نداو كۆبووه‌وه و سه‌رۆكی حكوومه‌ت جه‌ختی له گرنگیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی كه‌نداو كرده‌وه.
ئەمڕۆ سێشەممە 14/2/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکە جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، پێشوازی لە جاسم محەمەد ئەلبدێوی ئەمینداری گشتیی نوێی ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کرد.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو کردەوە.
ئەمینداری گشتیی نوێی ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو، بانگهێشتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کرد و خواستی وڵاتانی کەنداوی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.