بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداریی دا لە بەکارهێنانی ناو و لۆگۆکەی بۆ قۆستنەوەی متمانەی خەڵک

ئەمڕۆ سێشەممە 14/2/2023، بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداریی دا له‌ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ئەپڵیکەیشن و ماڵپەڕ و پلاتفۆرمانەی کە بە لەکارهێنانی ناو و لۆگۆی بانکی ناوەندیی عێراق خەریکن گرەو و بازرگانی بە پارەوە دەکەن.

لە ڕاگەیاندراوی بانکی ناوەندیی عێراقدا هاتووە: ”بانکی ناوه‌ندیی عێراق تێبینیی ئەوەی کردووە کەسانی هه‌لپه‌رست ناو و لۆگۆکەیان بەکار هێناوە بۆ ئیستغلالکردنی هاووڵاتییان لە بابەتی بانگەشەکردن لە ئەپڵیکەیشن و ماڵپەڕ و پلاتفۆرمە ساختەکان و چەندین ڕێوشوێن و شێواز دەگرنە بەر بۆ بەلاڕێدابردنی هاووڵاتییان و بەرکەوتنیان بە ساختەکاریی دارایی.”

ئاماژە بەوەش کراوە: ئەو ئەپڵیکەیشن و ماڵپەڕ و پلاتفۆرمانەی مۆڵەتیان پێ نەدراوە و بانکی ناوه‌ندی هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان مامەڵەیان لەگەڵ نەکەن و جەخت لەسەر گرنگیی پشتڕاستکردنەوەی متمانەپێکراوییان دەکاتەوە پێش بەکارهێنانیان.”

ئەوەش خراوەتە ڕوو کە ئاگادارکردنەوەی بەشی هۆشیاریی بانکی و چاودێریکردنی بەشی خزمەتگوزارییەکانی بانکی لە کاتی هەبوونی هەر حاڵەتێکی گوماناویدا لە ڕێگەی ئیمەیڵی banking.awareness@cbi. iq یان ژمارە مۆبایلی 07809224663 وەڵامی هاووڵاتییان دەدەنەوە.

دڵخوازەكانتان