بەهۆی سۆپاوە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و منداڵێک گیانی لەدەستدا
ئەمڕۆ دوشەممە لە کۆمەڵگەی شاوێسی هەولێر بەهۆی سۆپاوە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە کچێکی تەمەن شەش ساڵان بەناوی “بەهرە کەیفی” گیانی لەدەستداوە.
بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، روداوەکە شەوی رابردو لە کۆمەڵگەی شاوێس رویداوە و بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، روداوەکە بەهۆی سۆپاوە بوە و لە ئەنجامدا ئاگر لە ماڵەکەدا کەوتوەتەوە، بەوهۆیەش ئەو منداڵە گیانی لەدەستداوە.
باوکی بەهرە مامۆستای ئاینییە و وتاربێژە لە یەکێک لە مزگەوتەکانی کۆمەڵگەی شاوێس لە هەولێر.