نێچیرڤان بارزانی به‌شداری له پرسه‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌دا ده‌کات
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ٢٠٢٣/٢/١٢ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له کونسولخانه‌ی گشتیی تورکیا له هه‌ولێر، به‌شداری له پرسه‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی شه‌شی ئه‌م مانگه‌دا کرد که له تورکیا و سووریا به هه‌زاران قوربانیی لێکه‌وته‌وه.
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له تۆماری پرسه‌دا په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می تۆمار کرد و تیایدا به ناوى خۆیان و هه‌رێمى كوردستانه‌وه، سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى و هاوسۆزیى قووڵی خۆیانی پێشكه‌ش به گه‌ل و حكوومه‌ت و سه‌ركردایه‌تیى توركیا کرد، بۆ ئه‌و كاره‌ساته ناخههژێنهى له ئه‌نجامى بوومهلەرزهیهكى وێرانكه‌ر، ده پارێزگاى توركیا و چەند شارێکی سووریای گرته‌وه.
به‌ڕێزیان دووپاتی کرده‌وه که له هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ته‌واوى مرۆڤایه‌تى، به دڵ و ده‌روونێكى خه‌مناكه‌وه، بیر و دڵمان لاى گه‌لى توركیا و خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و هه‌زاران قوربانییه‌یه كه هه‌رگیز وێنه دڵتهزێنهكانیان و دیمه‌نى ڕووخان و وێرانبوونى شار و ئاوه‌دانییه‌كان له بیر ناچنه‌وه و ناخ و ده‌روونى مرۆڤ ده‌هه‌ژێنن.
هه‌روه‌ها له یه‌زدانى مه‌زن داواكاره که گیانى قوربانییان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به خێزان و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت، هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازێت.
به‌ڕێزیان دووپاتیان کرده‌وه که هه‌رچى له توانادا بێت هه‌رێمی کوردستان بۆ هاوكارى و یارمه‌تیدان ئاماده‌یه.
لای خۆیه به‌ڕێز کونسولی گشتیی تورکیا، سوپاس و پێزانینی وڵاته‌که‌ی بۆ به‌شداری و هاوبه‌شیی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له پرسه‌که‌دا و بۆ هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان به گه‌ل و حکوومه‌ته‌وه بۆ به‌هاناوه‌چوون و یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوان ده‌ربڕی.